بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆ ببێته‌وه و قایمقامی هه‌ولێریش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده ده‌بێ.
كه‌نعان خه‌یلانى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند، بڕیاره كاتژمێر 10:30ـی سبه‌ى چوارشه‌ممه 20/1/2021، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (86)ـی له هۆڵى دیوانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئه‌نجام بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه به پێی نووسراوى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن به ژماره (1ق\211)، كه له 12\11\2020 ده‌رچووه و تایبه‌ته به ناوى یه‌ده‌گى دووه‌م به ژماره‌ى ده‌نگ له لیستى به‌ره‌ى توركمانى خالیده سه‌برى حه‌سه‌ن وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن سوێندنى یاسایى ده‌خوات.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: هه‌ریه‌ك له قایمقامى ناوه‌ندیى هه‌ولێر و لێژنه‌ى چاودێریى بازاڕ و به‌رێوبه‌رى چاودێریى بازرگانیى هه‌ولێر ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌بن.