وەزارەتی دارایی لیستی سەرجەم ئەو مووچەخۆرانە ئاراستەی وەزارەتەكان دەكات كە مووچەكانیان راگیراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دارایی لیستی سەرجەم ئەو مووچەخۆرانە ئاراستەی وەزارەتەكان دەكات كە مووچەكانیان راگیراوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی ناوی ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی ئاراستەی وەزارەتەكان كرد، كە زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن و لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا مووچەكانیان بڕدراوە.

بە گوێرەی نووسراوى ژمارە ١٢ی نووسینگەی وەزیری دارایی كە لە ٧ی ١ی ٢٠٢١ بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە و ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ١ی ٢٠٢١ وێنەیەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە، وەزارەتی دارایی لیستی ناوی سەرجەم ئەو مووچەخۆرانەی ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە كە بەپێی سیستەمی بایۆمەتری دەركەوتوە دووجار یان زیاتر مووچە وەردەگرن.

جەختیش كراوەتەوە كە ئەو كەسانە ١٠ هەزار و ٦٠٩ مووچەخۆرن و ٢١ هەزار و ٥٨٨ دۆسیەی وەرگرتنی مووچەی نایاساییان هەیە.

پێشتر لە فەرمانی وەزاریی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی داراییدا كە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە دەركرا، راگرتنی مووچەی ئەو ژمارە مووچەخۆرە لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێ درا.

No description available.