37هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران بەڕێوە دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

37هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران بەڕێوە دەچێت

"63 کورتە فیلم لە 19 وڵات تێیدا بەشدارن"

بڕیارە لە ڕۆژانی 24 و 25ی1ی2021 سی و حەوتەمەین خولی فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تاران بەڕێوە بچێت کە تێیدا 63 کورتە فیلم له ده‌رهێنه‌رانی‌ 19 وڵاتی جیهان له‌ به‌شی پێشبڕکێیدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ پێکه‌وه‌ رکابه‌ری ده‌که‌ن.

به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورته‌ فیلمی تاران، 37هەمین خولی فێستیڤاڵەکە وه‌کوو یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی له‌ ئێران،  به ئاماده‌بوون و به‌شداریی سینه‌ماکاران و بینه‌ران و ئانڵاین و به‌ نمایشکردنی 63 کورته‌ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی‌ 19 وڵاتی جیهان له‌وانه‌؛ فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مریکا، هیندستان، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، غه‌نا، چین، چیک، پۆڵه‌ندا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئوستراڵیا، بولگاریا، دانیمارک، رووسیا، ئه‌فریقیای باشوور، به‌لجیکا، کا‌زاخستان و ئێران وهه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامامی لێژنه‌ی ناوبژیوانان له‌ وڵاتانی ئیتاڵیا، کۆریای باشوور و ئێران؛ له‌ دوو به‌شی رکابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌ به‌شه‌کانی فیلمی درامی و چیرۆکی، به‌ڵگه‌ فیلمی دیکیۆمێنتاری، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن له‌ رۆژانی 20 تا 24ی 1ی 2021 له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی «ئێران ماڵ» له‌ شاری تاران به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

 هه‌روه‌ها ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ له‌ رێکەوتی 25ی1ی2021 به‌ ناساندنی هه‌ڵبژێردراوانی فێستیڤاڵ کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی دێنێت.

«محه‌مه‌دمەهدی عه‌سکه‌رپوور»، «محه‌مه‌دڕه‌زا دڵپاک»، «ناسر سه‌فاریان»،«ئیسماعیل مونسف»، «به‌هرام ته‌وه‌کولی»، «روحوڵڵا حیجازی»، «روقیه‌ ته‌وه‌کولی»، «ئه‌شکان ره‌هگوزه‌ر» و «حه‌میدڕه‌زا لوتفیان» وەک داوەرانی فیلمه‌کانی به‌شی کێبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی 37هەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران دەستنیشان کراون.

فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، به‌ یه‌کێک‌ له‌ فێستیڤاڵه‌ گرینگ و پڕبایەخه‌کانی کورته‌ فیلم له‌ ئاستی جیهان دێته‌ ئه‌ژمار و له‌نێو ده‌رهێنه‌رانی کورته‌ فیلمی دونیا  جێگه‌ و پێگه‌یه‌کی زۆر باشی هه‌یه‌ و هه‌موو ساڵێک، دەرهێنەر و سینه‌ماکارانی سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ ده‌نێرن؛ به‌ چه‌شنێک که‌ ئه‌مساڵ چوار هەزار و 986 کورته‌ فیلمی بیانی و له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌ییشدا نزیکه‌ی هەزار و 700 کورته‌ فیلمی به‌ڵگه‌یی، چیرۆکی، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێنی ئێرانی بۆ نووسینگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ نێردراوه‌.