كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تاڵیبان هێرش دەکاتە سەر چەند سەربازگەیەکی ئەفغانستان

چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان هێرشیان کردە چەند سەربازگەیەکی سوپای وڵاتەکەیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 19-1-2021، میدیا ئەفغانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە هێرشەکان درەنگانی شەوی دووشەممە کراونەتە سەر چەند بارەگا و سەربازگەیەکی سوپا لە ویلایەتی قەندۆز.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، بەهۆی هێرشەکانەوە، 25 سەرباز و فەرماندەی سوپای ئەفغانستان کوژراون.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان رایگەیاندووە، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی سوپای وڵات و چەکدارانی تاڵیبان، 15 چەکداری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کوژراون.

تاڵیبان بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی توندڕەوەی ئەفغانییە، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە هەیە و بە یەکێک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان دادەندرێت.

تاڵیبان لە ساڵی 1994 دروست بووە و لە ساڵی 1996 دەستی بەسەر حوکمڕانیی ئەفغانستاندا گرت و بەهۆی پاڵپشتیکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە، ئەمریکا لە ساڵی 2001 حوکمڕانیی تاڵیبانی رووخاند.