مەسرور بارزانی و خولووسی ئاكار جەخت لە بەهێزكردنی هەماهەنگیی هەرێمی كوردستان و توركیا دەكەنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی و خولووسی ئاكار جەخت لە بەهێزكردنی هەماهەنگیی هەرێمی كوردستان و توركیا دەكەنەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/19 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خولووسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی هەماهەنگيی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە، بەتایبەتیش بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لەپێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.