وەزیری دەرەوەی قەتەر داوای دانوستاندنی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، کاتی هاتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19-1-2021، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر بە ئاژانسی (بلومبێرگ)یئەمریکی راگەیاندووە، وڵاتەکەی هیوا دەخوازێ دانوستاندن و گفتوگۆی راستەوخۆی شەش وڵاتی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو و ئێران، دەست پێبکات.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی بەبێ ناوهێنانی وڵاتەکە، رایگەیاندووە، جگە لە قەتەر، وڵاتی دیکەی کەنداوی عەرەبیش هەیە هیوای دەست پێکردنی گفتوگۆ و دانوستاندنی لەگەڵ ئێران دەخوازێت.
وەزیری دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئاسانکاریکردن بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لەگەڵ ئێران، دەربڕیوە، ”ئەگەر داوامان لێبکرێ“.