كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

زیقار.. دوو بۆمب بە کاروانێکی هاوپەیمانان تەقینەوە

دوو بۆمب لە سنووری پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق بە کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەقینەوە.

بۆمبەکان رۆژی دووشەممە 18-1-2021 یەک لە دوای یەک بە کاروانێکی هاوپەیمانان تەقیونەتەوە و جگە لە زیانی ماددی، زیانی مرۆییان لێنەکەوەتووەتەوە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، گرووپ و میلیشیا توندڕەو، تائیفی و تیرۆریستییەکان بەبێ هیچ ترسێک لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.