هەروەک چۆن بێخەوی و کەمخەوتن کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە، بە هەمان شێوە زۆرخەوتنیش کاریگەریی نەرێنیی هەیە، لەمەڕ ئەم بابەتە، پزیشکان بۆ ماڵپەڕی(تەندروست بە) روونی دەکەنەوە، زیاتر لە 8 سەعات نووستن دەبێتە هۆی ئەوەی بەدرێژایی رۆژ دڵەڕاوکێت هەبێ و وەکوو پێویست وزەت نەبێ، هەروەها ئاستی هۆشیاریشت وەکوو پێویست باش نابێ. جگە لەم چەند بابەتە، زۆرخەوتن کێشی جەستەیشت زیاد دەکات و ئەگەری هەیە تووشی نەخۆشیی دڵ ببی و لەکۆتاییدا کاریگەریشی هەیە لەسەر رێژەی شەکری خوێنت و زیادی دەکات.