ئەمشەوی دووشەممە هێرش كرایە سەر سێیەم دوكانی مەیفرۆشی لە بەغدا و هاووڵاتییەكی مەدەنی بەم هۆیەوە بریندار بوو.
ئەمشەو هێرش كرایە سەر سێیەم دوكانی مەیفرۆشی لە بەغدا لە ماوەی یەك ڕۆژدا و بۆمبێكی چێندراو لەبەردەم دوكانێكی مەیفرۆشی لە ناوچەی سەیدیەی باشووری بەغدا تەقیەوە و بووە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییەكی مەدەنی و زیانی زۆریشی بەر دوكانەكە گەیاند.
لە كاتێكی زووتری ئەم ئێوارەیەشدا دوكانێكی مەیفرۆشی لە گۆڕەپانی ئەندەلوسی بەغدا و دوكانێكی تریش لە گەڕەكی حەی جامیعەی بەغدا لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە هێرشیان كرایەسەر.
بەم شێوەیە زنجیرە هێرشەكان بۆ سەر دوكانەكانی مەیفرۆشی لە بەغدا لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە بەردەوامە و تا ئێستا حكوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێكی بۆ بەرگرتن لەم هێرشانە نەناوە.