كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کەلار.. کەسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کەسێک لە قەزای کەلار بە پەتێک خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

عەلی جەمال قدوری، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە(باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە گەڕەكی شارەوانیی دووی شاری كەلار هاووڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵ بە ناوی ( فەلاح حوسێن حەسەن) هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كە بەپەت خۆی هەڵواسیبوو و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو".

گوتیشی : "بەپێی گوتەی کەسوکارەکەی، ئەو گەنجە کێشەی قەرزاریی هەبووە و ئەوەش هۆکاری ڕووداوەکە بووە".