بەفربارین بەڕێوەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەفربارین بەڕێوەیە

ئەمڕۆ دووشەممە ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق پێشبینی كرد لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەفر لە بەرزایی شارەكانی هەرێمی كوردستان ببارێت.

بەپێی راپۆرتێكی كەشناسیی عێراق، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی توركیا و به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی سیبیریا.

بەم هۆیەوە پێشبینی دەكرێ ناوچه‌ بەرزەكانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كه‌ له‌ توركیاوه‌ روو له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات، كه‌شێكی ته‌ماوی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ، بارانبارینێكی نیمچه‌ لێزمه‌یی لێ دەكەوێتەوە، له‌ ناوچه‌ بەرز و شاخاوییه‌كانی شارەكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانیشدا به‌فر ده‌بارێت.

هەروەها كه‌شناسیی عێراق پێشبینی كردووە له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ شارەكانی عێراقیش بكه‌ونە‌ ژێر كاریگه‌ریی به‌رزه ‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی دیكه‌وە، كه‌ له‌ سیبیریاوه‌ روو له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات، شه‌پۆڵێكی بای وشك و سارد له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت و پلەی گەرما بۆ خوار پله‌كانی سفری سه‌دی نزم دەكاتەوە.