فیلمی سینه‌مایی (هه‌پی به‌یاز) نمایش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی سینه‌مایی (هه‌پی به‌یاز) نمایش ده‌كرێت

بڕیار وایه‌ مانگی شوباتی داهاتوو، فیلمی سینه‌مایی (هه‌پی به‌یاز) له‌ سینه‌ماكانی هه‌رێمی كوردستان نمایش بكرێت.

فیلمه‌كه‌ كۆمیدییه‌ و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی هاوڕێیه‌تییه‌ و باسی كێشه‌كانی گه‌نج و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كات، ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری نوێ له‌ فیلمه‌كه‌دا ڕ‌وڵ ده‌گێڕن و فیلمه‌كه‌ وه‌رگێردڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، بڕیار وایه‌ له‌ سینه‌ماكانی جیهانیش نمایش بكرێت.

دیاكۆ موقته‌دیری كاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمه‌كه‌ كردووه‌، له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی كاری وێنه‌گرتن بۆ فیلمه‌كه‌ كراوه‌.