لە سنووری رواندز پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری جێبەجێ‌ دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

 لە سنووری رواندز پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری جێبەجێ‌ دەكرێت

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری رواندز ڕای گەیاند لەلایەن کەرتی تایبەت و لەژێر چاودێریی گەشتوگوزاری ڕوانداز پڕۆژەیەكی بەرفراوانی گەشتیاری لە كانی مەلانەبی لە سنوورەكەمان جێبەجێ دەکرێت.

  چیایی محەمەد حەسەن، بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری قەزای رواندز، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی 1ی 2021 بە (باسنیوز)ی راگەیاند لە درێژەی كار و پڕۆژە گەشتیارییەكانمان، لەپێناو زیاتر راكێشانی سەرەنجی گەشتیاران، ئێستا پڕۆژەیەكی  بەرفراوانی گەشتیاری لەسەر 10 دۆنم زەووی لە كانی مەلانەبی لە نێوان چیای كۆڕەك و شنگلبانە، لە سنووری قەزای رواندز، بەناوی پڕۆژەی "ژیانی گەشتیاری" لە قۆناغی سەرەتای دەستپێكردنی كارەكانی دایە".

ئەوەشی ئاشكرا كرد: "پڕۆژەكە بە شێوەیەكی سەردەمیانە دروست دەكرێت، كە خۆی لە كۆمەڵێك مۆتێل و ڤیلاو خواردنگە و شوێنی یاریكردن و مەلەوانگە و چەندین لایەنی دیكەی پەیوەست بە گەشتیاریدا دەبینێتەوە كە لەلایەن كەرتی تایبەت و لەژێر چاودێریی گەشتوگوزاری رواندزدا جێبەجێ‌ دەكرێت".