سەركردەیەكی گۆڕان: لایەنێكی سیاسی هەوڵدەدا گۆڕان ناچار بە كشانەوە لە حكوومەت بكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەركردەیەكی گۆڕان: لایەنێكی سیاسی هەوڵدەدا گۆڕان ناچار بە كشانەوە لە حكوومەت بكات

”ئێستاش لە سلێمانی ئەو پۆستانەی كە شایستەی گۆڕان بوون، پێمان نەدراوە“

سەركردەیەكی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای كرد، لایەنێكی سیاسی كار بۆ ئەوە دەكات كە بزووتنەوەكەیان ناچار بكات، لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكشێتەوە، لە كاتیكدا هێشتا لە سلێمانی ئەو پۆستانەی كە شایستەی گۆڕان بوون، پێیان نەدراوە.

عه‌بدولا قادر فه‌قێ، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”پیلانێک له‌سه‌ر گۆڕان هه‌یه‌ و کاری لەسەر ده‌کرێت، هه‌ست دەكەین پیلانەكە هاوبه‌ش بێت و بە مەبەست بیانه‌وێت گۆڕان ناچار بكەن له‌ حکوومه‌ت بکشێته‌وه‌“.

ئەوەشی نەشاردەوە كە لە نێو هەندێك لە ئۆرگانەكانیان، جۆرێك لە نیگەرانی هەیە، بەڵام ”گۆڕان ئەوەی له‌سه‌ر شانی بوو، جێبه‌جێی کردووه“.

جەختیشی كردەوە كە ئەوان وەكوو گۆڕان، ئەركی خۆیان جێبەجێ كردووە، جا ئەگەر لایەنێك سوودمەندبووبێت لە بەشدارییەكەیان، ئەوا حەزدەكات بمێنێتەوە.

سەركردەكەی گۆڕان نەیشاردەوە كە لایەنێكی سیاسی ”پێی خۆشە و كار دەكات بۆ ئەوەی گۆڕان لە حكوومەت بكشێتەوە، لە كاتێكدا ئێستاش ئەو پۆستانەی گۆران كە شایستەی خۆیەتی لە سلێمانی، پێی نەدراوە“.

ئەوەشی دووپات كردەوە كە فشارەكان لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە لەسەر بزووتنەوەكەی بەردەوامە و ”گۆڕان ئاگادارە كە بەرنامە كاری لەسەر دەكرێت“.

ئەمە لە كاتێكدایە كە زەقترین فشار لەسەر گۆڕان بۆ كشانەوە لە حكوومەت، لە لایەن فراكسیۆنی بزووتنەوەكە لە پەرلەمانی عێراق كە سەرجەم ئەندامەكانی فراكسیۆنەكە لەو پەرلەمانتارانەن كە هاوپەیمانیی هیوای ناسراو بە (هاوپەیمانیی هیوای جاشەكان)یان پێكهێناوە و بە هەموو شێوەیەك دژایەتیی قەوارەی هەرێمی كوردستانیش دەكەن.