سهرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوهڕێ دەکرێ لە سەرەتای مانگی ئادار پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بدات.
ڤیان سهبری، سهرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، پێش دەنگدان لەسەر پرۆژهیاسای بودجهی گشتیی عێراق 2021ـی عێراق، سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک کوتلەکان کۆدەبێتەوە.
ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێ لە سەرەتای مانگی 3ـی ئەمساڵ پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە بدات و تا ئەوکات، لێژنەی دارایی و لێژنەکانی دیکەی پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.
سهرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە شاندێکی حزبەکەی لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کۆ بووەتەوە و گفتوگۆکانیش بەردەوام دەبن.