سوپای رووسیا نزیکەی 300 سەرباز دەنێرێتە شارێکی رۆژئاوای کوردستان.
دیمیتری سۆنتسۆڤ، بەرپرسی سەنتەری چاودێریی رووسی - رژێمی سووریا رایگەیاندووە، ئەو 300 سەربازە رووسییە نێردراونەتە پارێزگای حەسەکە.
دیمیتری سۆنتسۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، سەربازەکان خاڵەکانی چاودێریی هێزەکانی رووسیا و رژێمی سووریا بەهێز دەکەن و رۆژی یەکشەممە 17-1-2021 گەیشتوونەتە حەسەکە.
ئەو بەرپرسە رووسییە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێزە رووسییەکان لە خاڵەکانەوە چاودێریی ئارامبوونەوە و راگرتنی شەڕ لە ناوچەکە، دەکەن.
هێزێکی گەورەی سوپای رووسیا لە مانگی 9ـی 2015ـەوە بە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی رژێمی سووریا دژ گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکان، بەشداریی شەڕی ناوخۆیی سووریا دەکات.