بەریتانیا خولێکی سێ مانگە بۆ دادوەرانی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەریتانیا خولێکی سێ مانگە بۆ دادوەرانی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، خولێکی سێ مانگە لەلایەن بەریتانیاوە بۆ دادوەرانی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (باسنیوز) بڕیارە کاتژمێر٩:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی١ی٢٠٢١  لە شاری ھەولێر و بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و چەند وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولێک بۆ دادوەرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

حکوومەتی بەریتانیا بە مەبەستی برەودان و بەرەوپێشبردنی سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردساتن و عێراق دەستی کردووە بە کردنەوەی خولێکی سێ مانگە بۆ دادوەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و چەند وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی ڕیوڕەسمەکە بن.

 ئەم خولە بەمەبەستی بەھێزکردنی ئاستی زانیاریی دادوەرانی ھەرێمی کوردستان و بەرەپێشبردنی سیستەمی دادوەرییە و خولەکە تا مانگی سێ بەردەوام دەبێت.