وەزارەتى کشتوکاڵ: بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ئەنفلەوەنزاى باڵندە رێککارى پێویست دەگرینەبەر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتى کشتوکاڵ: بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ئەنفلەوەنزاى باڵندە رێککارى پێویست دەگرینەبەر

گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ئەنفلەوەنزاى باڵندە، کە ئێستا لەچەند پارێزگایەکى عێراق بڵاوبووەتەوە رێککارى پێویست دەگرینەبەر.

حوسێن حەمەکەریم بە(باسنیوز)ی راگەیاند: "چەند رۆژێکە ئەنفلەوانزاى باڵندە لە چەند پارێزگایەکى عێراق بڵاوبووەتەوە، بۆ خۆپارێزى و رێگریکردن لە تەشەنەکردنى پەتاکە، وەزارەتى کشتوکاڵ لەگەڵ لێژنەى باڵاى رووبەرووبوونەوەى ئەنفلەوەنزاى باڵندە لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رێککارەکانى خۆپارێزى لەو پەتایە تاوتوێ کراوە".

راشیگەیاند: "تائێستا هیچ حاڵەتێکى ئەو پەتایە لە هیچ کێڵگەیەکى بەخێوکردنى پەلەوەر لە هەرێمى کوردستان تۆمار نەکراوە، ئەوەى پێویستیش بێت وەزارەتى کشتوکاڵ دەیکات بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى پەتاکە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" ئەنفلەوەنزاى باڵندە نەخۆشییەکى ڤایرۆسى وەرزییە و زیاتر لە وەرزى زستان و پایز سەرهەڵدەدات و بەخێرایش بڵاودەبێتەوە و لە شوێنێک بۆ شوێنێکى دیکە دەگوازرێتەوە، بۆیە وەزارەت هەوڵەکانى چڕدەکاتەوە بۆ پاراستنى سامانى ئاژەڵى هەرێمى کوردستان".