ئەگەر سەرقاڵی کەمکردنی کێشی، گرنگی بەم بابەتە بدە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەگەر سەرقاڵی کەمکردنی کێشی، گرنگی بەم بابەتە بدە

 

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان و پسپۆڕانی خۆراک، زۆربەی ئەو کەسانەی قەڵەون و بەنیازی کەمکردنی کێشی جەستەیانن، لە هەندێک لە بابەتەکاندا تووشی هەڵە دەبن، هەر بۆیە وەکوو پێویست کێشیان کەم نابێ.

پزیشکان لە پێگەی فەرمیی (بەیتووتە) روونی دەکەنەوە، راستە خوادنی میوەی زۆر کاریگەریی هەیە لەسەر کەمبوونەوەی کێش، بەڵام ئەو باوەڕە لە ڕووی زانستییەوە هەڵەیە، کە زۆربەی خەڵک پێیان وایە ئەگەر میوەیەک شیرینتر بێ قەڵەوترت دەکات! ئەوان دەیسەلمێنن، 100 گرام هەناری مزر 14 گرام شەکری هەیە، بەڵام لە مۆز و ئەنەناسدا ئەم ڕێژەیە کەمترە. لەبەر ئەم هۆکارە و کۆمەڵێک هۆکاری تر، پزیشکان پێیان وایە لە کاتی کەمکردنی کێش، وا باشترە پێشتر بچنە لای پسپۆڕی تایبەت بەم بوارە.