ئەمشەوی یەكشەممە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دڵنیایی دا لەبارەی ئەو هاووڵاتییەی لە بەریتانیاوە گەڕابووەوە دهۆک، كە گومانی لێ دەكرا هەڵگری جۆرە نوێیەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت.
لەمبارەیەوە د. ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند كە دوای دڵنیابوونەوە و پشکنین، خۆشبەختانە كەسەكە هەڵگری زنجیرەی نوێی پەتای ڤایرۆسی هەڵگەڕاوەی کۆڕۆنا نەبووە.
گوتیشی ئێستا كەسەكە تەندروستی زۆر باشە، چاک بووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.