کێشەی بارزۆریی کارەبای نیشتمانی لە قەڵادزێ چارەسەر دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کێشەی بارزۆریی کارەبای نیشتمانی لە قەڵادزێ چارەسەر دەکرێ

قایمقامی پشدەر رایدەگەیەنێت لە رێگەی دانانی محاویلەیەکی 16 مێگاواتی لە وێستگەی 33 KVی لە قەڵادزێ کێشەی بارزۆریی کارەبای نیشتمانی لە دەڤەرەکە چارەسەر دەبێ.


بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ پاش هەوڵدان و بەدواداچوونێکی زۆر و بە هاوکاری وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، محاویلەیەکی 16 مێگاواتی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای هەولێرەوە گەیشتە وێستگەی 33 KVی شەهید فاروق لە قەڵادزێ کە پێشتر ئەو محاویلەیە هەر لە قەڵادزێ بوو، بەڵام ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئەوەی وێستگەی هەولێر خۆی پێویستی بەم محاویلەیە بوو گواسترایەوە بۆ هەولێر و ئێستاش لەوێ کێشەکەیان چارەسەر کردووە و محاویلەکەیان گەڕاندەوە بۆ کارەبای قەڵادزێ".

ڕاشیگەیاند: "لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا دوای دامەزراندن و بەستنی محاویلەکە کێشەی بارزۆریی وێستگەی کارەبای قەڵادزێ چارەسەر دەکات و لە داهاتووشدا کارئاسانی دەکات لە کەمکردنەوەی سەرە فیدەر و کوژانەوەی محاویلەکانی سنووری پشدەر".