ڤیدیۆی شەڕ و هێرشکردنە سەر چێشتخانەکەی سەروپێ لە هەولێر بڵاودەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڤیدیۆی شەڕ و هێرشکردنە سەر چێشتخانەکەی سەروپێ لە هەولێر بڵاودەکرێتەوە

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیی رابردوو چوار کەس پاش ئەوەی دەبێتە شەڕیان لەگەڵ کارمەند و خاوەنی چێشتخانەیەکی سەروپێ لە شاری هەولێر بەهۆی نەمانی خواردنەوە، بە چەک هێرش دەکەنە سەر چێشخانەکە و دەستڕێژی گوللە دەکەن، ئێستا یەکێک لە هێرشکارەکان دەستگیرکراوە و نوێترین زانیاری و ڤیدیۆی ساتی هێرشەکە بڵاودەکرێتەوە.

کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی (١٥-١-٢٠٢١) چوار کەس دەچنە چێشتخانەکە و داوای سەروپێ دەکەن بەڵام نەماوە، دوای گفتوگۆ لەگەڵ کارمەندانی چێشتخانەکە یەکێک لەو کەسانە هێرش دەکاتە سەر کارمەندێک و پاشان شەڕ لەنێوان کارمەند و خاوەن چێشتخانەکان و چوار کەسەکە دروست دەبێ و پاشان چوار کەسەکە شوێنەکە جێدەهێڵن و دەچنە ماڵەوە و چەک دێنن بەڵام ئەوکات کەس لە چێشتخانەکە نەماوە و چێشتخانەکە و دەوروبەری دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و دواتر بۆ دەرەوە شار هەڵدێن.

شەوی ڕووداوەکە ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی تەقەکەرەکاندا دەگرێ و ناسنامەی هێرشکارەکان ئاشکرا دەکا، ئاشتی عەزیز یەکێکە لە هێرشکارەکان پاش دەستگیرکردنی رایگەیاند: "نازانم شەڕەکە لەسەر چی دروست بوو بەڵام ئەوان ژمارەیان زۆر بوو و زۆریان لێداین بۆیە ئێمەش چوین چەکمان هێنا و دەستڕێژی گوللەمان لە چێشتخانەکە کرد".

لای خۆیەوە شێرزاد ئیسماعیل، خاوەنی چێشخانەکە رایگەیاند کە ئەو دەمانچەیە کە لە کاتی شەڕەکە هەڕەشەی پێکراوە هی ئەو چوار کەسە بووە و برایەکی ئەو لێی وەرگرتوون، هۆکاری شەڕەکەشی بۆ چوار کەسە هێرشکارەکە گەڕاندەوە و رەتی کردەوە کە شەڕەکە پەیوەندی بە بابەتی سیاسییەوە هەبێ.