كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی ئێران كردەوە

سەدەی ڕابردوو لە شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا كوژرابوون

ئەمڕۆ یەكشەممە حكوومەتی عێراق تەرمی 55 سەربازی ڕادەستی ئێران كردەوە، كە لە كۆتایی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا، لە شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا كوژرابوون.

كازم یاسری بەرپرسی دەروازەی شەلامچەی نێوان عێراق و ئێران لە سنووری پارێزگای بەسرا بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە كە لایەنی عێراقی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تەرمی 55 سەربازی كوژراوی ئێرانی رادەستی دەسەڵاتدارانی تاران كردەوە.

ڕوونیشی كردووەتەوە كە ئەم تەرمانە بەم دواییانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا دۆزراونەتەوە.

بەرپرسە عێراقییەكە ئاماژەشی بەوە داوە كە نوێنەرانی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە پرۆسەی ڕادەستكردنەوەی تەرمی سەربازە ئێرانییەكاندا كردووە.