په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و په‌رله‌منتارانه‌ى فراكسیۆنێكیان پێك هێنا‌وه، هه‌وڵیان ته‌نیا بۆ تێكدانى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانه و نه‌ك خزمه‌ت به كورد ناكه‌ن، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێ زیان له كورد بده‌ن و هه‌وڵه‌كانیشیان نه‌زۆك ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/1/2021، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق به (باس‌نیوز)ـى راگه‌یاند: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى ئێستا له به‌غدا فراكسیۆنێكیان پێك هێنا‌وه گوایه به‌رگرى له مافه‌كانی خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا به‌و كاره‌یان زیان له كورد ده‌ده‌ن.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له ماوه‌ى كاركردنیان له به‌غدا ئه‌گه‌ر خه‌مخۆرى كوردستان بوونایه، با له‌سه‌ر خورماتوو و كه‌ركووك و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كورد شه‌ڕیان بكردایه، با ئه‌وكات بۆچوونێكى جیاوازیان هه‌بوایه، "ئه‌مڕۆ ئومێدێك هه‌بوو ده‌مانگوت ئه‌وانه له ده‌ره‌وه‌ى حزب ده‌توانن كار بۆ خه‌ڵك بكه‌ن".
دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئه‌وانه هه‌ڵوێسته‌كانیان دژى كورد بووه و هه‌ڵوێستیان هیچ كاتێك باش نه‌بووه و هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ئیراده و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا بێ و پێشمه‌رگه‌یان به میلیشیا ناو بردووه، بۆیه ده‌بێ وه‌كوو گرووپێك كه مه‌ترسییان بۆ سه‌ر كوردستان هه‌یه، ته‌ماشا بكرێن و ئه‌و جۆره ڕه‌وته له نێو كورددا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كوردستان.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌وه‌شی بیرهێنایه‌وه، كه پێشتر ئه‌ندامى په‌رله‌مان ده‌چووه نێو خه‌ڵك و له بانگه‌شه‌كانیدا باسى له‌وه ده‌كرد ئه‌گه‌ر ده‌ربچێت كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌كات و قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌پارێزێ و مووچه‌ى پێشمه‌رگه دابین ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م گرووپه ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشمانه ده‌جووڵێنه‌وه و كار بۆ نه‌مانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕاده‌ستبوون به به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به هه‌لپه‌رستی ئه‌و گرووپه كرد و گوتی ئه‌وان قه‌یرانى داراییان قۆسته‌وه و هه‌ر كه دۆخی مووچه ئاسایی بێته‌وه، خه‌ڵك به ڕوونی لێیان تێده‌گات و ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵك.
ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی، كه خه‌ونی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه نه‌زۆكه و "بۆیان نایه‌ته دى، چونكه له پێشتر كه‌سانى دیكه‌ى وا هه‌بوون دژى كورد وه‌ستانه‌وه، ته‌نیا ڕیسوابوونیان بۆ مایه‌وه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه وه‌فایان بۆ حزب و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان نه‌بووه و وه‌ك مقاش و دارده‌ستى بێگانه‌ن بۆ لێدان له ئه‌زموون و قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان.