ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی دانوستانی پارتی له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسییه‌کانی هەرێمی كوردستان، رای دەگەیەنێت كە ئامانجی حزبەكەی یەكڕیزیی لایەنەكانە و سەردانەكانیشیان بە مەبەستی یەكدەنگییە.
پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و ئەمڕۆ یەكشەممەش ١٧ی ١ی ٢٠٢١، لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان كۆبۆتەوە.
لەمبارەیەوە عه‌لی حوسێن، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی و ئەندامی شاندەكە بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: ”ئه‌وه‌ی پارتی کردی، کۆبوونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌کانی کوردستان، ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له حكوومه‌ت و ئەوانەشی ئۆپۆزسیۆنن، له‌و چوارچێوه‌شدا جیا له گۆڕان و یه‌کێتی، له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی دیکه ئه‌و کۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بێت“.
ڕوونیشی كردەوە، جوڵانه‌وه‌کانی پارتی ئامانجداره و بۆ یه‌كڕیزیی ناوخۆیە به پله‌ی یه‌که‌م، ”ره‌نگه گرفت و تێبینی هه‌بێت، به‌ڵام به دایەلۆگ و لێكتێگه‌یشتن، ره‌نگه بتوانین به‌شێكی لێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، جگه له‌وه‌ش بۆ بابه‌تی چاكسازی و ئه‌و دۆخه داراییه‌ی هه‌یه، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، تا بتوانین چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنه‌كەیان دیاری بكه‌ین".
عەلی حوسێن ئاماژەشی بەوە كرد: ”له به‌غدا به ته‌نیا نین، پێمانوایه داكۆكیكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانمان ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو حزبه‌كانه، پێشووتر شاندمان بۆ به‌غدا ناردووە و کاری باشیان کردووه، چەندان حزب فراكسیۆنیان له به‌غدا هەیە، به‌ڵام وه‌كو هه‌رێمی كوردستان، شاندی حكوومه‌ت نوێنەرایەتیی فەرمیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومەتەكەی ده‌كات، لێره‌شه‌وه گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ به‌غدا تا بە چاره‌سه‌ری گونجاو دەگەن، بەردەوام دەبن".