به‌وێنه‌.. زنجیره‌ درامایه‌كی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌وێنه‌.. زنجیره‌ درامایه‌كی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

زنجیره‌ درامایه‌كی نوێ به‌ ناوی (كوێخا سێوێ)، كه‌ له‌ چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك پێك هاتووه،‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

كوێخا سێوێ، یه‌كێكه‌ له‌ چیڕۆكه‌كانی عه‌زیزی مه‌لا ڕه‌ش، حه‌سه‌ن عه‌لی كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات، ماوه‌یه‌كه‌ كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ دراماكه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموونی هه‌ولێر و سلێمانی و عه‌ره‌ب به‌شدارییان كردووه‌.

ئێستا دراماكه‌ له‌ قۆناغی وێنه‌گرتندایه‌ و له‌ هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت، بڕیار وایه‌ دوای ته‌واوبوونی كاری وێنه‌گرتن و مۆنتاژكردن، په‌خش بكرێت.