دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئەنفله‌وه‌نزای باڵنده، لە چەند کێڵگەیەکی پەلەوەریی چەند شارێکی عێراق بڵاو بووه‌وه، بڕیاره ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ئه‌و نه‌خۆشییه له كوردستان کۆببێتەوە و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە بدات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/1/2021، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەنفله‌وه‌نزای باڵنده لە چەند کێڵگەیەکی پەلەوەر لە شارەکانی عێراق بڵاو بوەتەوەو بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر مریشک مرداربوونەتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه تا ئێستا ئەنفله‌وه‌نزای باڵنده نەگەیشتووه‌تەوە ھەرێمی کوردستان و ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ، ئاشكراشی كرد كه ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفله‌وه‌نزای باڵنده کە لەلایەنە پەیوەندیدارەکان پێک ھاتووە، كۆ ده‌بنه‌وه و بە وردی تاوتوێی بابەتەکە ده‌کرێ و "پلان و بەرنامەی خۆمان لەڕووی خۆئامادەکردن بۆ ئەگەری بڵاوبوونەوەی دابڕ‌ێژین و بڕیاری پێویست لە بابەتی ھاوردە و ھەناردەکردن و مامەڵەی مریشک لەنێوان ھەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق بدەین".