پەرلەمانتارێکی کوردی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێ کە ماوەی شەش مانگە بەغدا مووچەی 400 کارمەند و فەرمانبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی بەبێ هیچ هۆکارێک راگرتووە.
د.مه‌یاده نه‌جاڕ، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانى عێراق به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق له ماوه‌ی ڕابردوودا به بیانووی رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانیان و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له ساڵی 2017دا له‌سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ڵسا به گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (400) كه‌سه بۆ سه‌ر میلاكی حکوومەتی عێراق، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له چوارچێوه‌ی یاسای خزمه‌تی شارستانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی جێبه‌جێكرا".
ڕاشیگه‌یاند: "ئێستا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌چێت مووچه‌كانیان به بێ هیچ بیانوویه‌ك ڕاگیراوه، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتیی به‌نداوه‌كان یه‌كێكه له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان واتا كارمه‌ندانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تی عێراقن، هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كانی عێراقدا نییه".
جەختیشیکردەوە کە دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هەر جارێک کە دابەشیش کرابێ بە گوشاری نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بووە.