له‌ هه‌رێمى كوردستان دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 43 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 16/1/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 43 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 977 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٢٥)
١. پشکنین: (٣١٣٤ پشکنینی نوێ)
• (٨٨٧) هەولێر
• (٣٣٤) سلێمانی
• (١٩٠٨) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٥) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٤٣ تووشبووی نوێ)
• (٦) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٣٣) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٩٧٧ چاکبوون)
• (٣٨١) هەولێر
• (١٨٥) سلێمانی
• (٣٣٧) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣٢) گەرمیان
• (٤٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢ مردن)
• (٠) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
یٔاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٩٩٦٣٧٥ (٣٤٥٤٨٣ هەولێر، ٢١٢٠٥١ سلێمانی، ٤٣١٤٦٢ دهۆك، ٧٣٧٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٤٩٦٤ (٣٦٥٦٢ هەولێر، ٣٠٢٩٧ سلێمانی، ٣٥٠٠٦ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٨٥٨١٤ (٣٠٧٠٦ هەولێر، ٢٤٥٠٧ سلێمانی، ٢٧٦٤٦ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٧١٤ (٤٩٣٩ هەولێر، ٤١١٣ سلێمانی، ٦٦٦١ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٣٦ (٩١٧ هەولێر، ١٦٧٧ سلێمانی، ٦٩٩ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە یٔەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ی کانونی دووەم ٢٠٢١