كانی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كانی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

كانی، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

كانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ی، نووسیویه‌تی: "به‌م زوانه‌ چاوه‌ڕوانی كارێكی نوێ بن".

ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و هیچ ده‌ركه‌وتنێكیشی له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كاندا نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ ده‌ركه‌وتن و په‌یامێكیشی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نه‌بووه‌.

شه‌مێران ناوی ڕاسته‌قینه‌ی كانییه‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، به‌ یه‌كێك له‌ خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ به‌ئه‌زموونه‌كانی كورد داده‌نرێت.