شاناز زاهیر، خانمه گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه نوێترین گۆرانیی خۆی به ناوی (شه‌ره‌ف) بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه شاناز زاهیر له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ئاماژه‌ى به‌وه داوه، به بۆنه‌ی 8ى مارسی داهاتوو (ڕۆژی ئافره‌تان)، گۆرانییه‌كی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
گۆرانیبێژ نه‌وید زه‌ردی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، ڕه‌نج سه‌نگاوی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، ئه‌فشین شوكری كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، گۆرانییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
شاناز زاهیر به نازناوى (لۆكه زاهیر) ناوبانگى ده‌ركرد، به‌ڵام ئێستا ناوى خۆى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كردووه‌ته‌ته‌وه به ناوى خۆى، خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، پێشتر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر كارى ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و كار ناكات، كلیپه‌كانیشى بینه‌رێكى به‌رچاویان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه.