ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/1/16، سێ ساڵ بهسهركۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند پشتیوان نووری به‌ده‌وی تێده‌په‌ڕێت.
هه‌واڵ عوسمان، خانمه ئه‌كته‌ری كورد، له یادی سێ ساڵه‌ی كۆچی دوایی پشتیوانی هاوسه‌ری، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "من بۆ ساتێك تۆم له یاد نه‌كردووه تا له‌م ڕۆژه‌دا یادت بكه‌مه‌وه، تۆ بۆ هه‌میشه جێت هێشتووم، به‌ڵام من له دڵی خۆمدا بۆ ئه‌به‌د تۆم هه‌ڵگرتووه، له‌م ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی فیراق و جوداییه، په‌یمانی خۆشه‌ویستی و وه‌فات بۆ نوێ ده‌كه‌مه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "پشتیوان گیان وا منداڵه‌كان گه‌وره بوون، تۆش له دڵی ئێمه‌دا زیاتر خۆشه‌ویست بوویت".
پشتیوان به‌ده‌وی ڕۆژی 2018/1/16 به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له سلێمانی كۆچی دوایی كرد، به‌شداریی چه‌ندین فیلم و زنجیره درامای كردووه، دیارترینیان كاره‌كته‌ری ڕزگاری زنجیره درامای گه‌رده‌لوول بوو.