ترەمپ بەرزترین میدالیای ئەمریکا بە شای مەغریب دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ بەرزترین میدالیای ئەمریکا بە شای مەغریب دەدات

سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بەرزترین میدالیای وڵاتەکەی بە شای مەغریبی عەرەبی، دەدات.

کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵات میدالیای (Legion of Merit)، کە بەرزترین میدالیای سەربازیی ئەمریکایە، بە شا محەمەدی شەشەم، شای مەغریب دا.

پێشکەشکردنی ئەو میدالیایە بە شا محەمەدی شەشەم لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکاەوە، کە رۆژی 20-1-2021 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دێت، بەهۆی رۆڵی شا محەمەد لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی مەغریب و ئیسرائیل بووە.

رۆژی پێنجشەممە 10-12-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، مەغریب و ئیسرائیل ”رێککەوتنێکی مێژوویی“یان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کردووە و بەهۆیەوە ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت، کە بیابانی رۆژئاوا بەشێکە لە خاکی مەغریب.

تا ئێستا جگە لە مەغریب، پێنج وڵاتی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە، کە وڵاتەکان بریتین لە میسر، ئوردن، ئیمارات، بەحرێن و سودان.