كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

خانەقین.. چالاکوانان دژ بە تێكدانی شوێنەوارەكانی شارەكە هاتنە دەنگ

"بەشێک لە دیواری پردی ئەڵوەن ڕووخێندراوە"

بەشێک لە ڕۆشنبیران و چالاكوانانی مەدەنی لە خانەقین دژ بە هەوڵەكانی تێكدانی شوێنەوارەكانی ناوچەكەیان هاتنە دەنگ و داوای پاراستنی پردی ئەڵوەن دەكەن كە مێژووەكەی بۆ زیاتر لە ١٥٠ ساڵ دەگەڕێتەوە.

ئەمیر عەلی چالاكوانی مەدەنیی لە قەزای خانەقین، ئەمڕۆ شەممە 16ی1ی2021 بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێمە نیگەرانین لەو هەوڵانەی كە بۆ تێكدان و لەوناوبردنی شوێنەوارەكانی خانەقین لە ئارادان، بەتایبەت پاش ڕووخانی بەشێك لە دیواری پردی ئەڵوەن كە مێژووەكەی بۆ زیاتر لە 150 ساڵ دەگەڕێتەوە."

گوتیشی: "زیان بە دیواری راگری پردی ئەڵوەن گەیەندراوە كە مەحاڵە لەو شێوە خۆی دروست بكرێتەوە."

 پاش ئەو ناڕەزایەتییەی رۆشنبیرانی خانەقین، دوێنێ شارەوانیی خانەقین لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز)وە رای گەیاندووە: "دیواربەندیی تەنیشت پردی ئەڵوەن موڵكی شارەوانییە و ئەو جێگەیەی بە كرێ داوە بۆ ئەو مەبەستەش شارەوانی كرێگرتەی ئەو شوێنە پابەند دەكات بە نۆژەنكردنەوەی پردەكە."

 هاوكات بڕیارە ئەمڕۆ شەممە شاندێک لە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری پارێزگای دیالە بۆ بە ئاگاداربوون لە داخوازیی رۆشنبیرانی خانەقین و پاراستنی شوێنەوارەكان، بێنە خانەقین.