کەشناسی: پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر دادەبەزێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشناسی: پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینیی دەکات پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر دابەزێت.

مەحمود عەبدوللەتیف، بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، باران و بەفربارین لە رۆژی یەکشەممە 17-1-2021 تا سێشەممە 19-1-2021 لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

مەحمود عەبدوللەتیف هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەپۆڵە باران و بەفرە، دوای سێشەممە(لە رۆژی چوارشەممەوە) کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر سارد دەبێت، بەشێوەیەک پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستان دەگاتە چەند پلەیەک ژێر سفری سەدی.