ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 94 ملیۆن و 364 هەزار و 613 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 16-1-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، پیرۆ، هۆڵەندا، ئەندەنووسیا، چیک، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا، چیلی و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 65 ملیۆن و 769 هەزار و 362 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 19 هەزار و 919 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.