كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

داعش دزەی كردە سنووری ناحیەی گوڵاڵە

ئەمشەوی هەینی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش دزەیان كردە ناو ناحیەی گولاڵەی سەر بە قەزای خانەقین و ئێستا لە سنوورەكە شەڕە لە نێوان داعش و هێزە ئاسایشییەكانی عێراق.

مەحمود دەلۆ كارگێڕی لیژنەی گوڵاڵەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند ئەمشەو تیرۆریستانی داعش دزەیان كردە ناو ناحیەی گوڵاڵە و ئێستا بەرەنگاری هێزەكانی پۆلیس بوونەتەوە و شەڕە.

گوتیشی بە هۆی ئەم شەڕەوە، ڕێگەكانی ناحیەكە داخراون.