به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی دەركرد



ئەمڕۆ هەینی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به‌ رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند و تێیدا هاتووه‌ لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ دەركراون.

به ‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراق له ‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات و هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانه‌وه‌ بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، هاتووچۆی گەشتیارانیش لە دەروازە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەرویزخان ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌.