ئەمڕۆ هەینی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی لە قۆناغی داهاتووی جیهان و ئەمریكا كردووە دوای نەمانی دۆناڵد ترەمپ وەكو سەرۆكی ئەمریكا و رایگەیاندووە جیهان دوای ترەمپ خۆشتر دەبێت.
زەریف لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی ئه‌و زیانه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ به مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه، هێشتا له چاوی ئیدارە توندڕەوەكەی ترەمپەوە كەمە.
دەشڵێ لە كۆتا ڕۆژەكانی ئەم ئیدارە ناموبارەكەی ترەمپدا، بڕیاری ناونووسكردنی حووسییەكانی یەمەن لە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی جیهان دراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی نووسیوە كە درۆیه دوژمنكارانەكانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی مایك پۆ‌مپێیۆ له دژی ئێران، جێی شهرمهزارییە و ئاماژه‌ن بۆ بێئاگایی ته‌واوی ئه‌و ئیداره‌یه له ئاشتی.