سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەكان تێکشکێنران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەكان تێکشکێنران

هاوپەیمانیی پاڵپشتی شەرعییەت لە یەمەن رایگەیاند ئەمڕۆ هەینی توانیوانە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی میلیشیاکانی حووسی سەر بە ئێران، کە بە ئاراستەی سعوودیە هەستابوون، تێکبشکێنن.

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی سعوودیە، عەمید تورکی مالیکی گوتەبێژ بە ناوی هاوپەیمانییەکە گوتوویەتی ”سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کە لەلایەن میلیشیا تیرۆریستەکانی حووسی لە پارێزگای ئەلحەدیدە لە رۆژئاواوی یەمەن هەستێنراون، توانراوە بیانپێکن و تێکیان بشکێنن“.

گوتیشی ”میلیشیا تیرۆریستییەکانی حووسی بەردەوامن لە پێشێلکردنی رێککەوتننامەی ستۆکهۆڵم و پێشێلکردنی ئاگربەستی ئەلحەدیدە و پارێزگاکەیان کردووەتە پەناگەیەک بۆ کردەوەی دوژمنکارانە و کاری تیرۆریستی، بە هاوێشتنی مووشەکی بالیستی و هەستاندنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان“.

روونیشی کردەوە ”حووسییەکان بەردەوامن لە هێرشکردن بەهۆی بەلەمی بۆمبڕێژکراو، ئەمەش هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی و لەباربردنی هەوڵە سیاسییەکانی رێککەوتننامەی ستۆکهۆڵم“.

تورکی مالیکی ئاشکراشی کرد ”سەرکردایەتیی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی رێوشوێنی گونجاو بۆ ئەو کردەوە تیرۆریستییانە دەگرنە بەر، کە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی و عورفەکان دێتەوە، لەگەڵ پاڵپشتیی بەردەوام بۆ هەوڵە سیاسییەکانی نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن، بۆ کۆتاییهێنان بە کودەتا و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی تەواوەوە“.