هەڵەبجە... لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەڵەبجە... لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە، كەسێك گیانی لەدەست دا و پێنج كەسیش بریندار بوون.

بارزان عوسمان گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جیب لیبرتی لەسەر ڕێگای هەڵەبجە - هەورامان لە نزیک بازگەی دەرەشیش، ژنێکی تەمەن 23 ساڵی دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی سلێمانی گیانی لەدەست دا.

گوتیشی هەر لە ڕووداوەكەدا پێنج سەرنشینی تر بریندار بوون، لەبەر سەختی برینەکانیان، دوو لە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون، سێ برینداریش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە تەرمی ئەو ژنەی گیانی لەدەست داوە، ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە و شۆفیری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەند کراوە.