بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ لەبارەی لێخوڕین لە كاتی بەفر و باراندا هۆشدارییەكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ لەبارەی لێخوڕین لە كاتی بەفر و باراندا هۆشدارییەكی بڵاوكردەوە


بەھۆی بارینی بەفر و بارانێكی زۆرەوە، ڕێگاکان مەترسیدار بوون، بەم هۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی کۆیە ڕێنوێنی نوێی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە پێویستە شوفێرەكان زیاتر پابەندی مەرج و ڕێنوێنییەکانی ھاتوچۆ بن.

زاھیر محەمەد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لە ڕۆژانی بەفر و باران باریندا بەھۆی تەڕبوونی ڕێگاوبان و تایەی ئۆتۆمبیل، ھێزی لێکخشان کەم دەبێتەوە، لێواری ڕێگاکانیش بە تایبەت شوێنە بەرزەکان دەڕوخێن، ئەوەش دەبێتە ھۆی خلیسکان و وەرگەڕان و پێکدانان، بۆیە پێویستە شۆفێر وریاتر و ھێواشتر ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت.

گوتیشی پێویستە شۆفێر لە کاتی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بەھۆی باران و بەفربارینەوە، لایتی ئۆتۆمبێلەکەی داگیرسێنێ و فڵچەی جام پاککردنەوەی ئیش بکات.

باسی ئەوەشی کرد كە پێش چوونە سەر ڕێگاوە، پێویستە شۆفێر دڵنیا بێتەوە لە نەبوون و چارەسەرکردنی کەموکورتی ئۆتۆمبیلەکەی و ئەگەر زۆریش پێویست نەبێت، نەچێتە دەرەوە.