كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمریكا پشتیوانی بۆ بەردەوامبوونی دانوستاندنی نێوان هێزە كوردییەكانی ڕۆژئاوا دەربڕی

ئەمڕۆ هەینی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە سووریا، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامبوونی دانوستاندنی ناوخۆی هێزە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕی.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە سووریا، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە كە ئەمریكا پشتیوانی دانوستاندنی نێوان هێزە كوردییەكانی سووریا دەكات و بە هیوای بەردەوامبوونی پێشڤەچوونی دانوستاندنەكانە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە "دانوستاندنی نێوان هێزە كوردییەكان دەبێتە تەواوكەری پرۆسەیەكی سیاسیی فرەوانتر لە سووریا، ئەمەش بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ژمارە ٢٢٥٤، بەرەو دابینكردنی داهاتوویەكی گەشتر بۆ هەموو سوورییەكان".

ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه‌ دانوستاندن له‌ نێوان ئه‌نجوومه‌نی كوردی و حزبه‌كانی ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌و ئامانجه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوانیان بێته‌ ئاراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی كورد له‌ سووریا یه‌كبخرێت.

ئەو ھەڵوێستەی ئەمریکاش دوای ئەوە دێت، کە ئالدار خەلیل، سه‌ركرده‌ له‌ په‌یه‌ده‌، ھێرشیكرده‌ سەر پێشمەرگەی رۆژ و ھەوڵدراوە کێشە بۆ گفتوگۆکانی ناوخۆیی کورد دروست بکەن.