سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێی پرۆژەیاسای بودجە كۆ دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێی پرۆژەیاسای بودجە كۆ دەبێتەوە

بە گوتەی پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق، سبەی شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 كۆ دەبێتەوە.

 رێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بڕیارە کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆی سبەی شەممە 16ی 1ی2021 بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق، جارێكی دیكە پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە."

گوتیشی: "یەكدەنگیی كورد بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بەلامانەوە گرنگە و ئەوەی لە بەرژەوەندیی كورددا بێت، جێبەجێی دەکەین."

كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكە كراوە و ئێستا خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و تاكوو ئێستاش دیار نییە پشك و شایستە دارییەکانی هەرێمی کوردستان بەكوێ دەگات، بەڵام لایەنەکان لەسەر یەکدنگیی هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێداگری دەکەن.