بوومەلەرزەیەک ئەندەنووسیای هەژاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بوومەلەرزەیەک ئەندەنووسیای هەژاند

ئەمڕۆ ھەینی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2ی پێوەری ڕیختەر، دوورگەی سولاویسی لە ئەندەنووسیا هەژاند، لە ئەنجامدا حەفت كەس گیانیان لەدەست دا و سەدان کەسیش بریندار بوون.

بەپێی زانیاریی ئاژانسی بەڕێوەبردنی كارەساتە نیشتمانییەكان، دوای ئەوەی زۆر لە خانووبەرەكان زیانیان بەركەوت، ھاووڵاتییانی ئەندەنووسیا ترسیان لێ نیشتووە.

ئەوەی دەركەوتووە تا ئێستا حەفت كەس گیانیان لەدەست داوە و 637 كەسیش بریندار بوون، لە ھەرێمی ماموجویش 24 کەسی دیکە بریندار بوون.

بوومەلەرزەكە کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ڕووی داوە و بە ھەزاران ھاووڵاتی لە ماڵەكانیان رایانكردووە و لانیکەم 60 خانووبەرە زیانیان بەركەوتووە.