ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ سێیەم ڕۆژ بە دوای یەكەوە هێرش كرایە سەر دوكانی مەیفرۆشی لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە پێش كەمێك لە ڕێگەی نارنجۆكێكی دەستیەوە هێرش كرایە سەر دوكانێكی مەیفرۆشی لە نزیك شانۆی نیشتمانی لە ناوچەی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ چوارشەممە و ڕۆژی سێشەممەی رابردووش هێرشی هاوشێوە كرانە سەر چەند دوكانێكی مەیفرۆشی لە بەغدا.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، تەقینەوەكە تەنها زیانێكی كەمی بە دوكانەكە گەیاندووە، ئێستا هێزە ئاسایشییەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داوە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
جێی باسە میلیشیاكانی حەشدی نزیك لە ئێران چەند مانگێكە دەستیان بە هەڕەشە و هێرشكردنە سەر دوكانەكانی مەیفرۆشی و ناوچەكانی مەساجكردن لە بەغدا كردووە.