كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تویتەر هەزاران هەژماری هەوادارانی ترەمپی داخست

ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند كە سەرووی حەفتا هەزار هەژماری لایەنگرانی ترەمپی لە تویتەر داخستووە.

تویتەر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد ئەو هەژمارانەیان داخستووە كە سەر بە گرووپی (كیو ئانون)ن، ئەو گرووپەی لایەنگری هەڵوێستە تێكدەرانەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكان و هەڵیانكوتایە سەر كۆنگرێس لە واشنتۆن.

سەبارەت بەم بڕیارە، تویتەر ڕٍایگەیاندووە گرووپی (كیو ئانون) ڕۆڵێكی خراپیان بینیوە لە هێرشكردنە سەر كۆنگرێس و لە هەمان كاتیشدا هۆكار بوون بۆ نانەوەی ئاژاوە و كێشە لە چەند ویلایەتێكی ئەمریكا.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەی تویتەردا هاتووە كە گرووپی (كیو ئانون) دەیانەوێ تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بكەنە سەكۆیەك تاوەكو لە داهاتوودا خۆپیشاندانی هاوشێوەی خۆپیشاندانەكانی كۆنگرێس ئەنجام بدەن.