كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

حكوومەتی عێراق گەشتی ٢٠ وڵاتی لە هاووڵاتییانی قەدەغە كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە حكوومەتی عێراق رایگەیاند كە گەشتی ٢٠ وڵاتی جیهانی لە هاووڵاتییانی قەدەغە كردووە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم وڵاتانەدا.

لەمبارەیەوە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە كە بە پێی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی، كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانیان راسپاردووە كە گەشتی هاووڵاتییانی عێراق بۆ ٢٠ وڵاتی جیهان رابگرن.

ئەم وڵاتانەی گەشتی هاووڵاتییانی عێراقیان بۆ قەدەغە كراوە بریتیین لە بەریتانیا، نەمسا، بەلژیكا، دانیمارك، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلاند، لۆكسمبۆرگ، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەمریكا، هیند، ئوسترالیا، ژاپۆن، باشووری ئەفریقیا و زامبیا.

هەروەها هاتنی گەشتیارانیش لەم وڵاتانەوە لەژێر چاودێریدا دەبێت و هەر كەسێك لەو وڵاتانەوە بێت، بۆ ماوەی دوو هەفتە كەرەنتین دەكرێت.