وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 770 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 867 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 784 کەسیش چاکبوونەتەوە، حەوت کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 606 هەزار و 186 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 564 هەزار و 359 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 922 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.