كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پسپۆڕێكی ئابووری: ڕێکخستنەوەی وەرگرتنی باج بەپێی یاسای بەرکار هانگاوێکی گرنگە

پسپۆڕێكی ئابووریی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند ڕێكخستنەوەی باج بەپێی یاسای بەركار دەبێت و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەم جێگای دڵخۆشیە و وەرگرتنی باج لەم كۆمپانیانەی كە باجیان دەدا یان بە ڕێژەیەكی كەمتر باجیان دەدا دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات.

ئەمڕۆ پێنجشەمە ١٤ی١ی٢٠٢١د. ئەحمەد سەلاحەدین، پسپۆڕ لە ئابووریی نێودەوڵەتی  بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "گرینگترین شت لە بوونی داهات ئەوەیە، كە داهاتەكانی كۆ بكرێتەوە، چونكە ئەو دەوڵەتانەی لە دنیا كە داهاتی نەوت، یان شتی دیکەیان نییە پشت بە باج دەبەستن، پێویستە كوردستانیش وەك دەوڵەتانی تر باج ڕێك بخاتەوە كە زۆر لە كۆمپانیای گەورە هەیە كە باج نادات، یان بە ڕێژەیەكی كەم باج دەدەن بە حكوومەت".

ڕاشی گەیاند: "ئەم هانگاوانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی چاكسازی و وەرگرتنی باج ناویەتی هەنگاوێكی زۆر باش و پیرۆزە و چاكسازی بە واتای دەوڵەتداری دێت، چونكە دەبێتە هۆی ڕێكخستنەوەی باج لە هەموو سێكتەرەكانی كە پارە پەیدا دەكرێت و قازانج دەكرێت و پێویستە پارە بدرێت بە حكوومەت جا ئەگەر كۆمپانیا بێت یان تاكە كەس بێت".

ئەو پسپۆڕەی بواری ئابووری گوتیشی: "ئێستا زۆر گرینگە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە باج ڕێك دەخاتەوە بەهۆی بوونی ئەم قەیرانەی كە تووشی هەرێمی كوردستان بووە ئەگەر باج زۆر بوو، كەواتە داهات زۆر دەبێت بە زۆربوونی داهاتیش خۆشگوزەرانی دەبێت و كێشەی مووچەمان نابێت، حكوومەت بەم هەنگاوەی دەتوانێت بودجە دابین بكات و لەوێشەوە دەتوانێت مووچەی مووچەخۆران دابین بكات و رێكخستنەوەی باجیش بە پێ یاسای بەركار دەبێت".

د. ئەحمەد سەلاحەدین ئەوەشی خستە ڕوو: "پێشتر باج ڕێك خرابوو، بەڵام بە شێوەیەكی پرش و بڵاو و وەك پێویست نەبووە، بەڵام ئێستا كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆر جددیی ناوە لە هەموو سێكتەرێك كە كار بكات و باجوەرگرتن ڕێک بخاتەوە بۆ ئەوەی بودجەی ساڵی 2021 ڕێك بخرێتەوە یەكێك لە داهات و سەرچاوەکانی باجە".